هۆکارەکان چین؟

نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ گوێره‌ی بۆڕسه‌ی جیهانیی نه‌وت، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11.4.2024 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 90.61 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس 86.32 سه‌نته‌.
ئه‌م نرخانه‌ بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شه‌ڕی رووسیا و ئۆكراینا، هه‌روه‌ها دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ ئه‌مریكا دوو له‌و هۆكارانه‌ن كه‌ وایكرد نرخی نه‌وت به‌رز بێته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش به‌ره‌و هه‌ڵكشان بچێت.

نرخى نەوت 90 دۆلارى تێپەڕاند

نرخى نەوت 90 دۆلارى تێپەڕاند