برای خۆی بووە

بکوژی گەنجەکەی سەیدسادق دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ گەنجێکی خەڵکی سەید سادق لەلاین براکەی خۆیەوە تەەی لێکراو گیانی لەدەستدا، پۆلیس دەڵیت بکوژەکەیان دەستگیر کرا.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتەوە هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرایەوە کە کەسێک بەفیشەک بریندار کراوە و گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەکەیان، دەستبەجێ هێزەکانی بەشی پۆلیسی سەید سادق گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو لێکۆڵینە بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.

دەشڵێت، بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بکوژەکە دەرکرد.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، بکوژەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوەو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

لەلێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار (ب، ع) هۆکاری تاوانەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی.

گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا