دواى سێ ساڵ راستى چیرۆکەکە بزانن
کوردانە ئەو هەشت دەفتەرە هەڵدەداتەوە کە غەیس داى بە مام رەشاد
964+
بۆتان لوقمان
ئەو هەشت دەفتەرەى گوایە غەیسى ئیماراتى لە هەولێر داى بە مام رەشاد، بەڵام 964 دواى سێ ساڵ پەردە لەسەر راستى بابەتەکە لادەدات، ئەو هەشت دەفتەرە نەک ژیانى مام رەشاد و منداڵەکانى نەگۆڕى، بەڵکو ئێستا کەس لاى ئەو پێڵاو بۆیە ناکات و منداڵەکانیشى لەبەر توانج و تەشەر وازیان لە قوتابخانە هێناوە.