گرافیکی 964
لە سەیدسادق
گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
964+
بڕوا مەجید
گەنجێکی تەمەن 34 ساڵ خەڵکی قەزای سەید سادقە و لەلایەن برایەکی خۆیەوە تەقەی لێکراوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
کەمال سەعدون بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەید سادق بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ کەسێکیان هێناوەتە نەخۆشخانەکە و دوو فیشەکی بەرکەوتبوو، دوای ئەوەی چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردووە، رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانییان کردووە لە رێگە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئەو گەنجە لەگەڵ برایەکی گەورەی بووە بە دەمەقاڵێی و براکەی بە فیشەک لێی دەدات و گیان لەدەستدەدات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی