گرافیك: 964+
ئهمشهو لە کەلار روویداوه
ئۆتۆمبێل له ھاوڵاتیەکی دا و گیانی لەدەستدا
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
کەمێک پێش ئێستا، لە گەڕەکی ئازادی قەزای کەلار، ئۆتۆمبێل له ھاوڵاتیەك دهدات و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ى وت، ئۆتۆمبێلهکه له جۆری مینی پاس (بریجۆ) بووه.
وتیشی “ھاوڵاتیەکە تەمەنی 52 ساڵە و دانیشتوی قەزای کەلارە، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا”.
لایخۆشییهوه، ڕزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ھەژار بە 964 ى وت، ئەو کەسەی ھێنراوهتە نەخۆشخانەکەیان چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدرا، بهڵام زەبرەكه بەر سەری کەوتبوو و بەھۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستیەوە گیانی لەدەستدا.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیرکراوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن