کشتوکاڵی گەرمیان وادەڵێت
3500 دار خورماکەی کەلار وەزعیان لە باشیدایە
964+
توانا نەقی
لە کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان گەورەترین پرۆژەی باخی خورما لەسەر ئاستی ئیدارەکە قۆناغیکی باشی بڕیوە و لە داهاتوودا بەری باخەکە دەچێندرێتەوە.
کشوکاڵی گەرمیان دەڵێت، پڕۆژەکە وەرچەرخانێکی ئابووری گرنگە بۆ بوژانەوەی سێکتەری کشتوکاڵ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.
شادیە حسێن بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بە 964ـی وت، سەردانی مەیدانی پرۆژەکەیان کردووە و زۆر باش بەرەوپێش چووە، 10 مانگ تێپەڕیوە بەسەر چاندنی دارخورماکاندا و سێ ساڵی پێویستە تاوەکو دەست کات بە بەرگرتن.
وتیشی، باخی خورماکە لەسەر 49 دۆنم زەوی دروستکراوە و 3500 داری تێدایە.
باردودۆخی دارەکان زۆر باشن کەشی گەرمیانیش گونجاوە بۆ باخەکە و دارەکان بۆیە چاوەڕێ دەکەین یەکەم بەرهەمی پێبگات دوای ئەوە ساڵ بەساڵ زیاتر دەبێت، شادیە حسێن وای وت.
پرۆژەی باخی خورما لە گەرمیان پرۆژەیەکی تایبەتەو لەلایەن چەند سەرمایەدارێکەوە دارەکان لە دەرەوەی وڵات هێنراوە و لە ژێر چاودێری کشتوکاڵی گەرمیان چێندراون.
