ئەوانەى ئازیزانیان لەدەستداوە

بەشێک لە هاوڵاتیانى رانیە جەژنیان بردە گۆڕستان

ژێوار خدر- رانیە

لە دەستپێکى جەژندا، بەشێک لە هاوڵاتیانى رانیە سەردانى گۆڕستان دەکەن و گۆڕى ئازیزانیان بەسەر دەکەنەوە.

هاوڵاتیانى رانیە، لەگەڵ ئەنجامدانى نوێژى بەیانى سەردانى گۆڕى ئازیزانیان دەکەن و بە چاوێکى پڕ فرمێسکەوە جەژنە پیرۆزە لەو ئازیزانەیان دەکەن کە لە ژیاندا نەماون.

ئەوان چوکلێت و شیرینى دەبەن و لەسەر گۆڕى ئازیزانیان دایدەنێن و دواتر بەرەو ماڵ دەگەڕێنەوە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح