بۆ سەلامەتیی گەشتیارانە

لە سەیرانگاکانی هەڵەبجە تابلۆی هۆشیارکردنەوە داندران

964+

پێشەوا محەمەد

لە زیاتر لە هەشت سەیرانگای سنووری پارێزگای هەڵەبجە تابلۆی رێنمایی و ئاگادارکردنەوە بۆ گەشتیاران داندراوە، گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت، بۆ دوورکەوتنەوەیانە لە ئاوی سەیرانگاکان و رێگریکردنە لە رووداوی نەخوازراو.

کارەکە لە لایەن گەشتوگوزار و بەرگریی شارستانیی هەڵەبجەوە کراوە.

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بۆ 964ـی روونکردەوە، لە ئەحمەدئاوا و ناوچەی زەڵم بە تایبەت ترسیان هەیە، چونکە ئاوەکانیان زۆرن و نایانەوێت هیچ گەشتیارێک رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە.

وتیشی، “ئەوە یەکەم ساڵە ئەو تابلۆی رێنمایی و ئاگادارکردنەوەیە لەو سەیرانگایانە دادەنێین و هیوادارین گەشتیاران بۆ سەلامەتیی گیانی خۆیان پێیانەوە پابەند بن”.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کە بە 964 دراوە، چاوەڕێی گەشتیارێکی زۆر دەکەن بۆ سەیرانگاکانی سنوورەکەیان بەتایبەت هاوڵاتیانی پارێزگا جیاوازەکانی عێراق.

چیا قاسم وتیشی، “ئێمە ئەوکاتە دڵخۆشین کە هیچ رووداوێکی نەخوازراو روونەدات، بەڵام ساڵی رابردوو کەوتنەخوارەوە و خنکان هەبووە لە ئاوی سەیرانگاکاندا هیوادارین ئەمساڵ دووبارە نەبێتەوە”.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە بوو بە خاوەنی باڵەخانەیەکی نوێ

گەشتوگوزاری هەڵەبجە بوو بە خاوەنی باڵەخانەیەکی نوێ