کەشناسی پێشبینیدەکات

رەوشی کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن ئاشکرا کرا

964+

ژووری هەواڵ

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارابارین سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەی چوارشەممە 10.4.2024 کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، سەرەتا باران بارین و هەورە بروسکە لە ناوچەشاخاویەکان و پارێزگای سلێمانى دەبێت پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.

لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ، باس لەوە کراوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەرۆ باران بارین دەست پێدەکات هەورە تریشقەشی لەگەڵدادەبێت هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بارینی باران، خێرایی باش زیاد بکات بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشور و ناوەراستی هەرێم. وە لە هەندێ ناوچە ى دەشتى هەولێر قوشتەپە و دیبەگە وە هەندێ ناوچەى رۆئاوای سلێمانى (بازیان و چەمچەماڵ) ئیدارەى راپەڕین و قەزای کۆیە و دەورو بەرى ئەگەرى بارانى بەلێزمە هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر : 23
سلێمانی : 22
دهۆک : 21
کەرکوک : 25
هەڵەبجە : 22
زاخۆ : 22
سۆران : 17
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 27

کەشناسی: سبەی فێنکتر لە ئەمڕۆ دەبێت

کەشناسی: سبەی فێنکتر لە ئەمڕۆ دەبێت