باڵێکی شکاوە

حاجی لەق لەقێک لە شارەزوور خرایە ژێر چارەسەر

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاندووە، دوێنێ دووشەممە حاجی لەق لەقێکیان لە شارەزوور دۆزیوەتەوە دەرکەوتووە باڵێکی شکاوە و توانای فڕینی نییە، لەلایەن پۆلیسی دارستانی شارەزوور هەڵگیراوەتەوە.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ 964 دەڵێت، باڵێکی حاجی لەق لەقەکە شکاوەو بۆ چارەسەر رادەستی کۆمپانیای (GREEN VIT) کراوە تا ئەو کاتەی توانای فڕینی بۆ دەگەڕێتەوە.

بەوتەی هێمن کەمەرخان ئەو باڵنە کێویە پێسویستی بەچارەسەری پێویست بووە بۆئەوەی دووبارە بگەڕێندرێتەوە ناو سروشت.

لە شارەزوور لەق لەقەکان لە هەریەکە لە گوندەکانی نەسری و باریکە زیاتر لە 30 هێلانەیان دروستکردووە.

لەق لەقەکان بۆ دوو گوندی شارەزوور هاتنەوە

لەق لەقەکان بۆ دوو گوندی شارەزوور هاتنەوە