لە خەلیفان

مریشکێک لە پڕ سیفاتی دەگۆڕێت بۆ کەڵەشێر

ئاکام غەفور

مریشکێک دوای چەند رۆژێک کە هێڵکەشی کردووە بە قسەی خاوەنەکەی سیفاتی بووە بە کەڵەشێر و دەقوقێنێت.

ئەو مریشکە لە ناحیەی خەلیفانە، خاوەنەکەی ساڵی پار کڕیویەتی، ئەو کاتەی کڕیویەتی مریشکەکە هێلکەی کردووە مریشکێکی بێ کێشە بووە، 10 رۆژە خاوەنەکەی هەستی بە جیاوازیەک کردووە لە شێوەی مریشکەکە و رەفتاری جیاوازی بەڵام گومانی ئەوەی نەکردووە بوبێتە کەڵەشێر.

سۆران ساڵح خاوەنی مریشکەکە قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت،”هەستم کرد دەنگی کەڵەشێری جیاواز لە ناو مریشکەکانم دێت، بەدوایدا چووم سەیر ئەکەم مریشکی خۆمە بانگ ئەدات وەک کەڵەشێر”.

پێداچوونەوە؛ توانا نەقی