لە دوکانەکان دەفرۆشرێن

ئەو یاریانەی لەشێوەی کلاشینکۆف و دەمانچەن دەستیان بەسەردادەگیرێت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان لە دوکانێک کردووە، چەکی یاری منداڵانی فرۆشتووە، دەستبەجێ لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی چوونەتە دووکانەکە و هەموو ئەو کلاشینکۆف و دەمانچانەیان دەستبەسەرداگرتووە.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، لە چەند دوکانێک ئەو یارییانە دەستیان بەسەرداگیراوە، هەیانە نرخەکەی 20 هەزارە لەکاتێکدا بەو پارەیە دەکرێت منداڵ چەندین یاری تر بکڕیت.

ئەو چەکانە لەشێوەی کلاشینکۆف و دەمانچەن و لەدوکانەکان دەفرۆشرێن و موروی لەگەڵە، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان دەڵێت، کاریگەی خراپی هەیە لەسەر سەلامەتی منداڵ.

پزیشکێک: تەقەمەنی بۆ چاوی منداڵ مەترسیدارە

پزیشکێک: تەقەمەنی بۆ چاوی منداڵ مەترسیدارە

لە هەولێر و دەربەندیخان لیژنەکانی قایمقامیەت بەدوای ت...

لە هەولێر و دەربەندیخان لیژنەکانی قایمقامیەت بەدوای تەقەمەنی یاری منداڵان دەگەڕێن