ئەو رووداوەى چوار قوتابى تێیدا گیانیان لەدەستدا

کارەساتەکەى گەرمیان تاقیکردنەوەى کۆتایى ساڵى دواخست

964+

وریا فەتاح

وادیارە تائێستا لێکەوتەى رووداوە سەختەکەى گەرمیان بەردەوامە، هەر بۆیە ئەو قوتابخانەیەى چوار قوتابییەکەى لە وەرگەڕانى مینى پاسەکەدا گیانیان لەدەستدا تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵ دوا دەخات.

رۆژى 14.5.2024، لە ئەنجامى وەرگەڕانى مینى پاسێک لە رێگاى نێوان کەلار بۆ کفرى، چوار قوتابى گیانیان لەدەستدا.

کارگێری ئامادەیی باکوور بۆ قوتابیانى پۆلی دەیەم و یانزەیەم، لە ئاگادارییەکدا کە لە پەیجى قوتابخانەکەیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە نوسیویانە،”لەبەر ئەو کۆسپە گەورەیەى بەسەر خوێندکارانی خوێندنگاکەمان هاتووە و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، بڕیارماندا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی خولى یەکەمى کۆتایی ساڵ”.

بەپێى ئاگادارییەکە بێت، تاقیکردنەوەکان بۆ رۆژى 26.5.2024 دواخراون.

رونیش کراوەتەوە، تاقیکردنەوەکان بە هەمان خشتەى تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێن.

لە رووداوەکەدا جگە لە گیانلەدەستدانى چوار قوتابى، پێنج قوتابى دیکە و مامۆستایەک و شۆفێرى مینى پاسەکە، بریندار بوون.

وەرگەڕانی مینی پاسەکەی خوێندکاران چوار گیان لەدەستدان...

وەرگەڕانی مینی پاسەکەی خوێندکاران چوار گیان لەدەستدانی لێ کەوتەوە