دیمه‌نێكی سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاكرێ... وێنه: wikipedia
له‌سه‌ر 1215 دۆنم
ئاكرێ نزیكه‌ى 5000 زه‌وى حازره بۆ دابه‌شكردن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ئاكرێ ده‌ڵێت، ئاماده‌كارى ته‌واویان بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى سنووره‌كه‌یان كردووه و بۆ ئه‌مه‌ش نزیكه‌ى پێنج هه‌زار پارچه زه‌وى ئاماده‌كراوه.
رۆژی 27.3.2024 سەرۆکی حکومەتى هه‌رێم، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران و وه‌زاره‌تى شاره‌اونیشی راسپارد به ئه‌نجامدانى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌م دابه‌شكردنه.
بڵند ره‌زا، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، وه‌كو پێویست زه‌ویان بۆ دابه‌شكردنه‌كه دابین كردووه ته‌نیا هه‌ندێك رێكارى كه‌مى ماوه.
وتیشی “هه‌زار و 215 دۆنم زه‌وى كه به‌شێكی موڵكی وه‌زاره‌تى داراییه و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن به ره‌زامه‌ندییه‌ك بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تى شاره‌وانى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان ره‌زامه‌ندى پێشتریان بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى له سنوورى قه‌زاكه‌یان هه‌یه بۆیه كارى ئاماده‌كارییه‌كانیان ئاسانتر بووه.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى له نه‌خشه‌ى كه‌رتى سنووره‌كه‌یان هیچ زه‌وییه‌ك بۆ دابه‌شكردن نه‌ماوه، ئه‌و زه‌ویانه‌ش كه دیاری‌یان كردوون بۆ دابه‌شكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌ران كه‌وتوونه‌ته سماقوکێ، عومه‌ر مه‌رقۆشان و سوسناو له‌ناو سه‌نته‌رى ئاكرێ.