وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بڕیاریداوە

ئایا لەم رۆژانە دواین کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی دادەخرێن؟

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا دواین کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی دادەخرێت، بەڵام بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی دەڵێت هێشتا دوو کەمپ لە سلێمانی ماون.

ئەمڕۆ دووشەممە ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، 30ی تەمموز مەلەفی پەنابەران بەتەواوی دادەخرێت.

ئەوەشی وتووە، لەم رۆژانە دواین کەمپی پەنابەران لە پارێزگای سلێمانی دادەخرێت و کۆتایی بە دۆسیەی پەنابەران دێت لە پارێزگای سلێمانی.

خالید بابا رەسوڵ بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، “بەشێوەیەکی فەرمی دوو کەمپ لە پارێزگای سلێمانی ماوە، لەبارەی داخستنی دوا کەمپی پەنابەران لەو وادەیەی دیاریکراوە، هیچ بە ئێمە نەگەیشتووە”.

لە هەرێمی کوردستان 26 کەمپی ئاوارە و پەنابەران هەن، 16یان لە دهۆک، شەشیان لە هەولێر و چواریان لە سلێمانین و لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو هەریەکە لە کەمپی عەربەت و قۆرەتوو داخران و کەمپی ئاشتی و باریکە ماون.

دووەم کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی داخرا

دووەم کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی داخرا

دوایین دوو کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی دادەخرێن

دوایین دوو کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی دادەخرێن