خێزانێکی پەنابەر دەگەڕێنەوە سوریا _ وێنە: کۆچ و کۆجبەران
بە پێنج ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێنەوە
دوایین دوو کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی دادەخرێن
964+
ئەحمەد مستەفا
دواین دوو کەمپ کە ئاوارە عەرەبەکانی پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە تێیدا نیشتەجێ بوون، لە یەکشەممەی داهاتووە و لیژنەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەست بە داخستنیان دەکات.
لیژنەیەکی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری وایە بە تەواوەتی کەمپی ئاشتی دابخات، کە توانیوبووی هەزار و 754 خێزانی ئاوارەی عەرەبی تێدا نیشتەجێ ببێت و بەڵام بە چەند قۆناغێک گەڕێندراونتەوە.
بەوتەی بەڕێوەبەری کەمپی ئاشتی بێت بۆ 964 هەر خێزانێک لەوان وەک پاڵپشتی بڕی پێنج ملیۆن دیناری پێ دەدرێت، عامر عادل ئەوەشی وت، “دواتر هەمان لیژنە دەچنە کەمپی تازەدێ لە گەرمیان، کە نزیکەی هەزار و 600 خێزانی تێدایە ئەو کەمپەش دادەخەن”.
دووەم کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی داخرا
بەڕێوەبەری کەمپی ئاشتی، کە هاوکات ئەندامی شانەی قەیرانەکانی سلێمانییە ئەوەی بە 964 وت، “زیاتر لە شەش مانگە، زۆرینەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەخششە داراییەکانیان تا نزیکەی لە سەدا 0% کەمکردووەتەوە، کە ئەوەش کاریگەری تەواوی بەسەر ئاوارەکانەوە جێهێشتووە”.
بە گوێرەی دواین داتای ناوەندی قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان بێت جیاواز لە کەمپەکان، %70ی ئاوارەکان لە دەرەوەی کەمپ و لەناو دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان دەژین بەجۆرێک لە ھەولێر: 41%، سلێمانی: 19% و دھۆک: 40%.