مەترسییەکانی چین؟

پزیشکێک: بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لای هەرزەکاران زیادی کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

پزیشکێک هۆشداری دەدات بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەناو هەرزەکارانی خوار تەمەن 18 ساڵ زۆر بووە و مەترسییەکانیشی روون دەکاتەوە.

عومەر مەحمود جیهانگیر، پزیشکی پسپۆڕی گشتی بۆ 964ـی روونکردەوە، ئەو جگەرە ئەلیکترۆنیانە بۆ حاڵەتێکن کەسێک جگەرەکێش بێت و ماوەیەکی کورت ئەوە بەکاربهێنێت تا جگەرە نەکێشێت و دواتر پێویستە لەوەش دووربکەوێتەوە.

دەشڵێت، “ئێستا ئەو جگەرە ئەلیکترۆنیانە لەناو منداڵانی خوار 18 ساڵدا زۆر بڵاوە و بووە بە مۆدێلێکی جگەرەکێشان”.

وەک ئەو پزیشکە باسی دەکات، جگەرەی ئەلیکترۆنیش هەمان ئەگەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و نەخۆشیی دڵ و هەناسە و فشاری خوێنی هەیە.

“ئاسانکارییەکی زۆر و مەترسیدار بۆ جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکرێت و دەشبێتە هۆی ئالوودەبوونی هەرزەکاران و دەبنە جگەرکێش لە داهاتوودا”، ئەوەش قسەی ئەو پزیشکەیە.

ئەو پێیوایە پێویستە هەڵمەتێکی گەورەی هۆشیاری بەرامبەر مەترسییەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی رابگەیەندرێت و رێکاری پێویست بۆ قەدەغەکردنی بگیرێتەبەر.

لە سلێمانی کڕینی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ” بەردەوامە

لە سلێمانی کڕینی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ” بەردەوامە