دۆلار به‌ چه‌نده‌؟

بانكی ناوه‌ندی 278 ملیۆن دۆلاری فرۆشت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ دووشەممە فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق زیادی کرد و بە بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە گەیشتە زیاتر لە 278 ملیۆن دۆلار.

بانکی ناوەندیی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بڕی 278 ملیۆن و 525 هەزار و 332 دۆلاری فرۆشتووە، کە بانکەکە بە نرخی بنەڕەتی ئاڵوگۆڕی 1305 دینار بۆ هەر دۆلارێک مامه‌ڵه‌ ده‌كات بۆ ئاڵۆگۆڕی نێوده‌وڵه‌تی و کارتی ئەلیکترۆنی، هه‌روه‌ها بە نرخی یەک دۆلار بۆ گواستنەوەی دەرەکی بە 1310 دینار و به‌ هه‌مان نرخ بۆ هەر دۆلارێک بە شێوه‌ی کاش.

هاوكات زۆربەی فرۆشی دۆلاری بانکەکە بۆ بەهێزکردنی باڵانسەکانی دەرەوەی وڵات بە شێوەی (گواستنەوە، قەرز) بووە و بڕی 238 ملیۆن و 120 هەزار و 332 دۆلار بووە، کە بە رێژەی 96% زیادی کردووە بە بەراورد بە فرۆشی نەختینەیی کە 6 ملیۆن و 710 دۆلار بووە هەزار دۆلار.

بانكه‌كه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ژمارەی ئەو بانکانەی کە دۆلاری کاشیان کڕیوە گەیشتووەتە شه‌ش بانک، هاوکات ژمارەی ئەو بانکانەی وەڵامی داواکارییەکانی بەرزکردنەوەی باڵانسەکانیان داوەتەوە لە دەرەوەی وڵات، 13 بانک بوون، هاوکات کۆی گشتیی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ و دەڵاڵی بەشداربوو لە زیادکردنەکەدا  202 کۆمپانیا بوون.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ دینار له‌ بۆڕسه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:
هه‌ولێر 147.800
سلێمانی 147.900
به‌غدا 147.800
دهۆك 147.900.