زیاتر لە دۆلارێک

نرخى نەوت دابەزى

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە نرخى نەوت لەسەروى 90 دۆلارەوەdm، بەڵام دواى چەند رۆژێک لە بەرزبوونەوە رووى لە دابەزین کردەوە.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، ئه‌مڕۆ دووشەممە، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ‌ 90 دۆلار و11 سەنت دابەزى و بەڕێژەى 1 دۆلار و 6 سەنت لە نرخەکەى بووەتەوە، هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساسیش به‌ 85 دۆلار و 91 سەنت و یەک دۆلار لە نرخەکەى بووەتەوە.

دابەزینەکە دواى ئەوە هات، لە چەند رۆژى رابردوودا نرخى نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستى شەش مانگى رابردووى و تا نزیکەى 92 دۆلار هەنگاوینا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەى لیژنەى هاوبەشى چاودێرى وەزارى ئۆپیک پڵەس کە رۆژی چوارشەممەى رابردوو ئەنجامدرا، بڕیاریاندا کە هەناردەى نەوتى هاوپەیمانانى ئۆپیک پڵەس، وەکخۆى بهێڵنەوە، بەشێک لە ئەندامانیشی بەڵێنیان داوە پابەندبوونیان بە کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت زیادبکەن.

نرخی نه‌وت گه‌یشته‌ ئاستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو

نرخی نه‌وت گه‌یشته‌ ئاستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو