لە کوێ؟

هەورەبروسکە سەقفی ماڵێکی کون کرد و زیانی پێگەیاند

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

ئێوارەی ئەمرۆ لە گوندی بەنێنان سەر بە قەزای بەردەڕەش بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێز، بروسکەیەک لە ماڵێکی ئەم گوندەی دا و ستارەی سەقف و سەقفی ژوورێکی ماڵەکەی کون کرد.

بروسکەکە ئەوەندە بەهێز بووە بلۆکی لە دیواردا دەرهێناوە و خاوەن ماڵەکە دەڵێت ئێمە لە ماڵەوە بووین.

سەلمان سەلیم، خاوەنی ماڵەکەیە و دانیشتووی گوندی بەنێنانی سەر بە بەڕدەڕەشە، بە 964ی وت، “کاتژمێر 5 ئێوارە بوو، خۆم و منداڵەکانم لە حەوشەی ماڵەکەدا بووین، ئەوەندەمان زانی تۆپەڵە ئاگرێک بە رووی ئێمەوە هات، سەرەتا وا بیرمان کردەوە بۆ ئێمە هات، بەڵام بە دیوار و سەقفی ماڵەکەدا کەوت و سەقفی ژوورێک کون کرد و زیانی پێگەیاند.

وتیشی، هەروەها چەندین بلۆکی لە ناو سیاجی ژوورەکەدا دەرهینا، سوپاس بۆ خوا هیج زیانێکی گیانیمان نەبوو، ئەوەیتر کاری خوایە و ئێمە رازین.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو تاوەرەی هەورەبروسکە لێیدا چاککرایەوە

ئەو تاوەرەی هەورەبروسکە لێیدا چاککرایەوە