بەردەم کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق، فۆتۆ: ویکیپیدیا
لە کوێ بوو؟
عێراق نزیكهی دوو ملیۆن دۆلاری سهردهمی سهدامی بهدهستهێنایهوه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
سندووقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، وەرگرتنەوەی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار لە هەژماری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەری رژێمی پێشووی راگەیاند.
ئەیمەن داود سەلمان، جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگهیاند: “سندووقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراق توانی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار لە هەژماری کۆمپانیای شەمەندەفەر له سهردهمی رژێمی پێشوو وەربگرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووه، “ئەو هەژمارانە هی کۆمپانیای گشتیی شەمەندەفەرە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پلانەکەدا کە بڕی یەک ملیۆن و 918 هەزار و 486 دۆلاری ئەمریکی بووە کە بەرامبەرە بە دوو ملیۆن و 276 هەزار و 645 هەزار دیناری عێراقی”.
لە درێژەی قسەکانیدا، “ئەو بڕە پارانە گەڕێندرانەوە سەر حسابی وەزارەتی دارایی لە بانکی ناوەندی عێراق”.