ژینگه‌دۆستێك له‌ پشده‌ر

ره‌گى كه‌نگر له‌ بازاڕ كۆده‌كاته‌وه‌ و له‌ چیاى ده‌یانچێنێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ژینگه‌دۆستێكى سنورى پشده‌ر له ‌بازاڕه‌كانى گژوگیاى به‌هارە، ره‌گى ئه‌و كه‌نگرانه‌ى كۆدەکاتە‌وه‌ كه‌ هاوڵاتیان به‌ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵیان كێشابوون، له‌ به‌شێكی چیاى كێوه‌ڕه‌ش ره‌گه‌كانى چانده‌وه‌.

به‌كر سه‌عید، ژینگه‌دۆست و ئه‌ندامی گروپی شاخه‌وانى كوریس له‌ قه‌ڵادزێ، له‌كاتى چاندنه‌وه‌ى ره‌گى كه‌نگره‌كان ڤیدیۆیه‌كی تۆمار كردووه‌ و داوا ده‌كات سنوورێك بۆ قه‌تلوعامكردنى گیاى به‌هاره‌ دابندرێت.

باس له‌وه‌ ده‌كات، ناكرێت هاوڵاتیان كه‌ گیاى به‌هاره‌ ده‌هێننه‌وه‌ به‌ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵیبكێشن.

جوتیاره‌كه‌ى كرپچنه‌ بۆ یه‌كه‌مجار

جوتیاره‌كه‌ى كرپچنه‌ بۆ یه‌كه‌مجار "كه‌نگر"ى ‌چاند