لە 10 رۆژدا
هەر مسقالێک زێڕ 25 هەزاری چووەتەسەر
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
لەماوەی 10 رۆژی رابردوو نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی بەرز بووەتەوە لە هەرێمی کوردستانیش هەر مسقالێک زێڕی عەیار 21 ئەم ئێوارەیە بە 485 هەزار دینار بووە.
دانا وەرتی ئەندامی سەندیکای زێڕنگران بۆ 964 وتی، ئەم چەند رۆژە بەشێوەیەکی بەرچاو خەڵک زێڕ دەفرۆشێت لەبری ئەوەی بیکڕێت.