هۆکاری چییە؟

سەرۆکی سەندیکای زێڕنگران: 80 ساڵە نرخی زێڕ هێندە بەرز نەبوەتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ماوەی هەفتەیەكە نرخی زێر بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوە و دەوترێت هەرگیز پێشووتر نەبووە نرخەکەی هێندە بەرز بێتەوە.

هندرێن وەرتی وتەبێژی سەندیكای زێرنگران بۆ 964 وتی، لەساڵی 1944-ەوە تا ئێستا نرخی زێڕ هێندە بەرزنەبووەتەوە، لەناوخۆ نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ عەیاری 21 بە 480 هەزار دینارە، ئەگەر دۆلار بە 160 هەزار دینار بوایە، نرخی هەر مسقالێک لە سەرووی 600 هەزار دینار دەبوو.

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی تۆمار کرد لە مێژوودا

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی تۆمار کرد لە مێژوودا