رۆژى 4 کاتژمێر قورئان دەخوێنێت

تەمەنى 75 ساڵە و نزیکەى 500 جار خەتمى قورئانى کردووە

+964
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ

سەعید وەتمان، هاوڵاتییەکى تەمەن 75 ساڵى دانیشتوى قەڵادزێیە و نزیکەى 500 جار لە ژیانیدا قورئانى خەتم کردووە.
ئەو هاوڵاتیە بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت، لەم رەمەزانەدا دوو جار قورئانم خەتم کردووە و وا لە تەواوکردنى سێیەم خەتمدام,

“رۆژانە نزیکەى دوو کاتژمێر و شەوانەش دوو کاتژمێر قورئان دەخوێنم، لە رەمەزاندا زیاتریش دەخوێنم چونکە بەبێ قورئان ناژیم”. سەعید وەتمان واى بە 964 وت.

ئەو هەرچەندە تا پۆلى دووى سەرەتایى خوێندویەتى و بە سێ مانگ لاى مامۆستایەکى ئاینى فێرى قورئان خوێندن بووە، بەڵام وەک ئەوەى باسى دەکات، لە تەمەنى 20 ساڵییەوە دەستى کردووە بە خوێندنى قورئان، تائێستاش زیاتر لە 400و نزیکەى 500 جار قورئانى خەتم کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کۆچی دوای هاوسەرەکەی ژنێک هان دەدات قورئان خەتم بکات

کۆچی دوای هاوسەرەکەی ژنێک هان دەدات قورئان خەتم بکات