دیمەنی یەکێک لە دوکاندارەکان کە کەرەستە نایلۆنەکانی لە دەرەوەی دوکانەکەی بەجێهێشتووە _ وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی
قایمقامیەتی سلێمانی لیژنەی بۆ ناردن
پەردە و شتومەک لە دەرەوە جێمەهێڵن ئەگەر حەزتان لە سزا نیە
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقامیەتی سلێمانی شەوی رابردوو لیژنەیەکی نارد تا دوکان بە دوکان و بازاڕەکانی ناو سلێمانی بگەڕێن، “بڕیاریانداوە ئیتر لە سلێمانی بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دوکانەکان و بازاڕێک قەدەغە بێت”.
قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.5.2024، ئاماژەی بەوەکردووە، “شەوی رابردوو کاتژمێر 7:00 بۆ 10:00، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی و تیمەکانی بەشی لابردنی زیادەڕەوی شارەوانی – هۆبەی ناو بازاڕ بە هاوکاری بەشی پۆلیسی رێکاری لە هەڵمەتێکدا هەستان بەدواین ئاگادارکردنەوەی سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن”.
قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، “داپۆشینی دوکانەکانیان یان شمەک و کەرەستە و پۆشاک لە دەرەوەی دوکانەکان بە پەردە و هەندێک کات جێهێشتیانە لە دەرەوەی دوکانەکانیان”.
لیژنە سزای ژمارەیەک دوکاندا و بازاڕیان داوە، کە سەرپێچی رێنماییەکانیان کردووە، قایمقامیەتی شارەکە لە هەمان راگەیەندراودا دەڵێت، “پێویستە خاوەن دوکانەکان هەستن بە لابردنی ئەو پەردانە، چونکە هۆکاری سەرەکیە بۆ کەوتنەوەی ئاگر”.