رێکاریان گرتووەتەبەر

ھاتوچۆی گەرمیان دەیەوێت بە دانانی کامێرا رووداوەکان کەم بکاتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان، بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتوچۆ لە سنوورەکە کەوتوونەتە خۆیان و بڕیاریانداوە دانانی کامێرای دیاریکردنی خێرایی، لە رێگاکانی دەرەوەی شار زیاتر بکەن.

دوێنێ چوارشەممە، بڕیارەکە دراوە، ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە، مینی پاسێکی قوتابیان لەسەر رێگای کەلار-کفری وەرگەڕا، چوار قوتابی گیانیان لەدەستدا و پێنج قوتابی دیکە لەگەڵ مامۆستا و شۆفێری پاسەکە بریندار بوون.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان بە 964ـی وت،”بە مەبەستی کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتوچۆ، بڕیاریانداوە رۆژانە دەرچوونی کامێراکانی دیاریکردنی خێرایی، زیاتر بکەن لە رێگاکانی دەرەوەی شار، کەلار-سلێمانی، کەلار-خانەقین، کەلار-کفری”.

پێشتریش ئەزمونمان کردووە، تەنھا دانان و زیادکردنی کامێرا دەتوانێت رووداوەکانی ھاتوچۆ کەمتر بکاتەوە، بۆ ئەوەی شۆفێران لە خێرایی دیاریکراو تێپەرنەکەن، سامان عەلی وای وت.

لەبارەی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستی دانانی ئەو کامێرایە لە سنووری گەرمیان بەیەک پاکێج کراوە، کۆمپانیاکە چاوەڕێی تەواوکردنی رێگای کەلار- سلێمانی دەکات، لەگەڵ تەواوبوونی ئەو رێگایە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگاکانی دەرەوەی شاری سنووری گەرمیان دادەنرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

وەرگەڕانی مینی پاسەکەی خوێندکاران چوار گیان لەدەستدان...

وەرگەڕانی مینی پاسەکەی خوێندکاران چوار گیان لەدەستدانی لێ کەوتەوە