پرتەقاڵ و لیمۆ

کاتی موتوربەکردنی میوە مزرەمەنییەکانە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باخچە کشتوکاڵییەکان، کات کاتی موتوربەکردنی میوە مزەرەمەنییەکانە، ئەندازیارێک پێی وایە، قەڵەمە موتوربە، یەکێکە لە هەرە رێگاباشەکانی سەوزە زۆربوونی رووەک.

ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەردوو کەشی بارانی مسۆگەر و بارانی نامسۆگەری تێدا روودەدات، بەو پێیەش ئاو و هەوای مامناوەند و کەشەکانی ( گەرم، باران، بەفر و شێ) بەخۆوە دەبینێت، بە گوێرە شیکارییە کشتوکاڵییەکان بێت ئێستا بۆ موتوربەکردنی پرتەقاڵ و لیمۆ کەشێکی گونجاوە.

ئەمڕۆ هەینی 5.4.2024، دەوەن سەردار، ئەندازیاری کشتوکاڵ ئەوەی بۆ 964 روونکردەوە، کاتێک دەتوانرێ پڕۆسەی موتوربەکردنەکە بە سەرکەوتوو دابنرێ، کە لقێکی یەک ساڵەیی کورت کە چەند گۆپکەیەکی هەبێت، لەسەر بەشێکی دیکەی “قەد بێت یان رەگ” ی درەختێکی دیکە دابنرێ.

لەم کارەدا، بە بەشی یەکەم دەوترێت موتوربە، بە بەشی دووەمیش دەوترێت بنەڕەت، بە مەرجێ شانەکانی موتوربە لەسەر بنەڕەت پەیوەند بێت و ببێتە بەشێک لە بنەڕەتەکە، هەوڵەکانی دەوەن سەردار گەیاندوویەتی بەوەی، زۆربەی کات درێژی موتوربە پێنج بۆ 10 سانتیمەتر دەبێت، بەڵام بە پێی جۆری پێوەند کردنەکە دەگۆڕێت.

جوتیاران بە گشتی ئەم ئامڕازانەیان پێویست دەبێت، چەق و مقەستی دەم تیژ، پەتی رافیا ، ئەو پەتە تایبەتە بەوەی چەندە شێدار بێت ئەوەندە پتەوتر دەبێت، چەکوچ و بزمار، بەتایبەتی بزماری ورد و شەمێ ، بۆ سواخدانی شوێنە پێکەوە بەستراوەکە تاوەکو هەوا نەکێشێ.

ئامانج لە موتوربەکردن، بەرهەم هێنانی نەمامێکی زۆرە لە پۆلێکی دیاریکراودا، چونکە قەڵەمەکە هەموو سیفەتێکی دایکەکەی دەپارێزێت، لەبەرگرتنەوەی هەمان درەختە، لە هەرێمی کوردستان جۆرەکانی قەڵەمە موتوربە بە گوێرەی ئەو بەشەی قەڵەمەکەی لێ وەردەگرین، ( قەڵەمە موتوربەی رەگ، قەڵەمە موتوربەی بنکەیی و قەڵەمە موتوربەی لووتکە) دەگرێتەوە.

هەروەها، بۆ قەڵەمە موتوربە بە گوێرەی شێوەکەی لەسەر قەد، ( قەڵەمە موتوربەی قامچی، قەڵەمە موتوربەی زمانە، قەڵەمە موتوربەی قڵیشەیی، قەڵەمە موتوربەی توێکڵ، قەڵەمە موتوربەی چارەسەر، قەڵەمە موتوربەی پێوە نووساندن، قەڵەمە موتوربەی دووانە) سوود لێ وەردەگیرێ.

گەنمی سێمێل سەلامەتە و هیچ نەخۆشییەکی نەگرتووە

گەنمی سێمێل سەلامەتە و هیچ نەخۆشییەکی نەگرتووە

27 ساڵە درەختەکان بەیەک دەگەیەنێت

27 ساڵە درەختەکان بەیەک دەگەیەنێت

دەرچوویەکی کشتوکاڵ: بەس دەتوانین لە دووکانى چەرەس و تو...

دەرچوویەکی کشتوکاڵ: بەس دەتوانین لە دووکانى چەرەس و تورشیات ئیش بکەین