جێب ئەڤێنجەر بە یەکەمی ئەوروپا هەڵبژێردرا

964+ بەشی کوردی جێب ئەڤێنجەر بە ئۆتۆمبێلی ساڵی 2023 بۆ کیشوەری ئەوروپا هەڵبژێردرا. ئەو ئۆتۆمبێلە بە تەواوەتی کارەباییە و یەکەمجارە وەکو یەکەمی ساڵ هەڵبژێردرێت. پێشبڕکێکە گۆڤاری Top Gear بەڕێوەی بردووە و دەیان رۆژنامەنوسی بواری ئۆتۆمبێل دەنگیان لەسەرداوە. ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی ڤۆڵفسواگن پلەی دووەمی بەدەستهێنا کە بە Volkswagen ID ناسراوە. جێب کۆمپانیایەکی ئەمریکی بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێلە، لە 1943 دامەزراوە و لە 1945 یەکەم بەرهەمی خستووەتە بازاڕەوە.