لە هەولێر

دوای سێ رۆژ بێچووە سەگێک لە بیرێک دەرهێنرا

964+

شیراز عەبدولا- هەولێر

لە پرۆژەی دەشتی بەهەشت لە هەولێر، سێ رۆژ دەبێت بێچووە سەگێک کەوتووەتە ناو بیرێک و ئەمڕۆ رێکخراوی ئاژەڵپارێزانی کوردستان ئەو بێچووە سەگەیان دەرهێنا.

قوڵی بیرەکە پێنج مەتر بووە، ئەمڕۆ هاوڵاتییەک ئاگاداری رێکخراوەکەی کردووە و ئەوانیش کرێن و پێداویستیان هێناوە بۆ رزگارکردنی بێچووە سەگەکە.

فەرمان فازڵ سەرۆکی رێکخراوی ئاژەڵپارێزان بە 964ی وت، دوای رزگارکردنی بێچووەکە دەگەڕێدرێتەوە بۆ دایکەکەی کە سێ رۆژە لەم ناوەیە.