گەشتیاران ناتوانن لێی دانیشن
هەر سێ کەپرەکەی گەلی عەلی بەگ رووخاون
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە رێگای گەلی عەلی بەگ سێ کەپر کە لەلایەن گەشتوگوزارەوە دانراون، تێکچوون و کەڵکی ئەوەیان نەماوە گەشتیاران سوودی لێ ببینن.
کەپرێک بە تەواوی روخاوە هیچی نەماوە، کەپرێکی دیکە لاربووەتەوە و لە رووخاندایە، کەپرەکەی دیکەش سەری پیوە نەماوە.
گەشتوگوزاری سۆرانیش دەلێت’ بەهۆی کۆنی دارەکە کەپرەکان روخاون،
فەیسەل سادق بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە 964ـی وت، ”ئەو کەپرانە پێویستیان بە نۆژەن کردنەوەیە داری کەپرەکان بەهۆی سەرما و گەرماوە تێکچووە، سەردانی شوێنەکەیان کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا چارەسەری کۆتایتان نەدۆزیوەتەوە.
کەپرەکان لە دار دروست کراون، لە رێگای گەلی علی بەگ تەنیا سێ کەپری لەو شيوەیە هەیە ئەوانیش تێکچوون، لەگەڵ ئەو کەپرانە لەسەر ئەو رێگایە 12 کورسی و مێزی لە چیمەنتۆ دروست کراون لەسەر رێگاکە دانراون بۆ ئەوەی گەشتیاران بتوانن سوودی لێ ببینن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی