لە سلێمانی

خانەنشینان و کەمئەندامان  لە دۆخێکی سەختدا موچە وەردەگرن

+964

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامانی سەنگەر لە بانکی مەڵکەندی لقی رەندگەلەری دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان کە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بە 964 دراوە، پارەی پێدانی موچەی ئەو دوو توێژە نەهاتووە، بانک ئاگادار کراوە هەرچەندێک پارەی تێدایە دابەشی بکەن.

باس لەوەش کراوە، پارەی پێویست لەبەردەست نەبووە و بۆیە پارەیان لێبڕاوە، دواتر بەشێک پارەی دیکە هاتووە بۆ بانکەکە.

سەڵاحەدین عوسمان، خانەنشینی پێشمەرگە بە 964 وت، لە کاتژمێر نۆی بەیانییەوە لە سەرەدا وەستاوە و دوای سێ کاتژمير موچەی وەرنەگرتووە، ئەمەش بەهۆی بوونی قەرەباڵغییەکی زۆرەوە لە بانکەکەدا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا