کۆبوونەوەکانیان سەرکەوتوو بوون

وەزارەتى دارایى: کێشەى موچەى مانگى ئازارمان چارەسەر کرد

964+

وریا فەتاح

لەبارەى سەردانەکەیان بۆ بەغداد، وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، کێشەى موچەى مانگى ئازارمان چارەسەر کرد.

شاندى هەرێمى کوردستان لە بەغدادەوە بەرەو هەولێر گەڕانەوە و لە راگەیەنراوێکیشدا وەزارەتى دارایى دەڵێت: دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوەی گرنگ و سەرکەوتوو لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لە سەر پرسی بودجەو مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی مووچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، شاندی هەرێمی کوردستان کۆتاییان بەسەردانەکەیان بۆ بەغداد هێناو گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند: توانراوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابنرێت، ئەمەش دوای هەوڵەکانی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ دەدەرێت بەر لەجەژن موچەی مانگی ئازار دەستپێبکەین.

سەرۆکی حکومەت: هەوڵدەدەین بەر لە جەژن موچەیەکی دیکە دا...

سەرۆکی حکومەت: هەوڵدەدەین بەر لە جەژن موچەیەکی دیکە دابەش بکەین