مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم. وێنە: لاپەڕەی سەرەکی سەرۆکی حکومەت.
"چارەسەرێکی گونجاو بۆ موچە دانرا"
سەرۆکی حکومەت: هەوڵدەدەین بەر لە جەژن موچەیەکی دیکە دابەش بکەین
964+
فەهمی نەبی
سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت، توانراوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابنرێت، ئەمەش دوای هەوڵەکانی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ دەدەرێت بەر لەجەژن موچەی مانگی ئازار دەستپێبکەین.
ئەمە راگەیەنراوەکەی سەرۆکی حکومەتە:
دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدرال و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.
سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەرێز محەمەد شیاع سوودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بوون تاکوو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین.
لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم.
لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان