بەشێک لەو خۆراک و کەلوپەلەی دەستی بەسەردا گیراوە - وێنە: پەیجی قایمقامیەتی بازیان لە فەیسبووک
لە مانگی سێدا
لە بازیان دەستبەسەر 488 کیلۆگرام خواردن و کەلوپەلی خراپبوودا گیراوە
964+
پێشەوا محەمەد
لیژنە هاوبەشەکەی قایمقامیەتی بازیان لە ماوەی مانگی سێی ئەمساڵدا دەستی بەسەر 488 کیلۆگرام خواردن و کەلوپەلی بەسەرچوودا گرتووە.
لیژنەکە لە نوێنەری قایمقایەت، تەندروستی، ئاسایشی ئابووری پێکدێت و لە ناوەندی قەزای بازیان، بەردەقارەمان و ئەڵایی چاودێریی دوکان و شوێنە بازرگانییەکان دەکەن.
ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیان بە 964ـی راگەیاند، ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوو سەرپێچییەکان زۆر کەمن و ئەوەش جێگەی خۆشحاڵیی ئەوانە.
وتیشی، “ئەو 488 کیلۆگرامە لە میوە تا خواردن و پاککەرەوەی تێدایە و سەرجەمیان بەهۆی خراپبوونیانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و لەناوبراون”.
لیژنەکەی قایمقامیەتی رۆژی سێشەممە لەناو ماڵێکی قەزای بازیاندا دەستیان بەسەر تۆنێک و 600 کیلۆگرام چوکلێتی خراپبوودا گرتووە، کە ویستوویانە بیتوێننەوە و دووبارە بە کاغەزی نوێ بیخەنەوە بازاڕەوە.
قایمقامیەتی بازیان راشیگەیاند، سەرجەم ئەو شوێنانە رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە، کە خواردن و کەلوپەلی خراپ و ماوەبەسەرچوو بە هاوڵاتیان دەفرۆشن.