
دیمه‌نێكی گوندى گه‌زنه.. فۆتۆ: سۆسیال میدیا
گونده 2000 ماڵییه‌كه‌ى نزیك پایته‌خت بێ خزمەتگوزاره
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گوندی گەزنەی نزیك هەولێرى پایته‌خت له خزمه‌تگوزارییدا فه‌رامۆشكراوه و موختاری ئه‌و گونده‌ش ده‌ڵێ، هه‌موو پێویسته‌كانى گونده‌كه‌یان وه‌ك داواكارى پێشكه‌ش به حكومه‌ت كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌كراوه.
گوندی گەزنە سەربە شارەدێی بەحرکەیە، لە سنووری پارێزگای هەولێر، پێنج كیلۆمه‌تر له عه‌نكاوه دووره، زیاتر لە دوو هەزار خێزانى لێ ده‌ژی، تاریق لیسنی حوسێن، موختارى ئه‌و گونده به +964ـی وت “گونده‌كه‌مان له‌ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه له زۆر رووه‌وه فه‌رامۆشكراوه”.
موختار ده‌ڵێ “ته‌نیا كاره‌باكه‌مان تاڕاده‌یه‌ك باشه، ده‌نا قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندیمان هه‌یه، دوو ده‌وامه، ژماره‌ی قوتابیه‌كانى ئه‌وه‌نده زۆرن به‌شێكیان به‌و سه‌رمایه له‌ناو كابینه‌دا ده‌خوێنن”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى +964، ماوەی 15ساڵە دانیشتوانی گوندی گەزنە، چەندین جار لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردۆتەوە لە نەبوونی خزمەتگوزاری، به‌ڵام جگه له‌و چه‌ند مه‌تر كۆنكریته‌ى كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بۆ هه‌ندێك له كۆڵانه‌كانى كردوویانه، هیچی تریان بۆ نه‌كراوه.
ناوبراو به پێویستى ده‌زانى پردێك له‌سه‌ر دوو سایده نوێكه‌ى هه‌ولێر – دهۆك له‌نزیك گه‌زنه دروستبكرێ بۆ هاتوچۆكردن بۆ گونده‌كه‌یان، چونكه ده‌ڵێ ” ئه‌و دوو سایده ئێمه‌ى زۆر هیلاك كردووه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه ناو گوند، ده‌بێ چوار كیلۆمه‌تر برۆِین ئینجا بگه‌ڕێنه‌وه”.