پەرلەمانتارێک

دادگا: سکاڵای ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هەرێم سیفاتی یاسایی نەبوو

964+
ئەحمەد مستەفا
دادگاى فیدراڵى عێراق، وەڵامی داواکەی پەرلەمانتار مستەفا سەنەدی دایەوە، کە لە دژى ناردنى 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان تۆمارى کردبوو، دادگا رەتیکردەوە سکاڵاکە هیچ سیفاتێکی یاسایی هەبێت.
بەپێی بڕیارى کۆتایی بێت کە لە پێگەی دادگاى فیدراڵى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 3.4.2024 بڵاوکراوەتەوە، سکاڵاکار مستەفا سەنەدەو سکاڵا لێکراویش سەرۆک وەزیرانی عێراقە، بەڵام دادگاکە لە بڕگەی بڕیاری کۆتایی نوسیویەتی ”رەتکرایەوە لەبەرئەوەی سیفەتی یاسایی نییە”.
مستەفا سه‌نەد لە سکاڵاکەیدا داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردبوو بڕیار لەسه‌ر نادروستیی بڕیاری ژمارە 24037ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بدات، کە لە رۆژی 14.1.2024 تایبەت بە ناردنی 618 ملیار و 587 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2023 دەریکردبوو.

بەڵام، لە پاش بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ خستنە سەر ئەژماری بانکی موچەی فەرمانبەران درا، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق مانگی سێ ئەمساڵ وتی، ناردنی 618 ملیارەکە بوو بە رابردوو، کار بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەکەن.

+964صورة من منصة (شبكة):