ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ حەقمان بەسەر دۆخی پێنجوێنەوە نییە

+964
رێژوان قادر- سلێمانی

چوار رۆژە دانیشتووانی پێنجوێن لە خۆپیشانداندان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش هیچ دانیشتن و گفتوگۆیەكی لەوبارەیەوە ناكات.

مەهدی مەحمود، سکرتێری ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی بە+964ـی راگەیاند: وت هیچ هەوڵێک نییە دانیشتن بکرێت لەسەر کێشەو داواکارییانەی خەڵکی پینجوێن.

ئەندامان و لیژنەکان بەدواداچوون دەکەن بەڵام وەک دانیشتنی ئەنجومەن هیچ بریارێک نییە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.

خۆپیشاندانی دانیشتووانی پێنجوێن دوای ئەوە هات دوو کاتژمێر کارەبایان کەم کرایەوە.

قایمقامی پێنجوێن  بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دەستی لەكار كێشایەوە.

چوار رۆژە لە پێنجوێن خۆپیشاندانە، داوای زیادكردنی كارەبا و دوو بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دینار دەكەن، رێگەی ملەكەوەیان گرتووە كە رێگری لە هاتوچۆی مەرزی باشماخ و سەیرانبەن دەگرێت.