بانگەواز دەکرێت
رانیە پێویستى بە خوێنە
964+
ژێوار خدر- راپەڕین
سەنتەرى گواستنەوەى خوێن لە رانیە پێویستى بە خوێنە و داوا لە خوێنبەخشان دەکرێت بچن خوێن ببەخشن.
کارزان محەمەد، بەڕێوەبەرى سەنتەرى خوێنى رانیە بە 964ـى وت،”سەنتەرەکەمان ئیشى ئەوەیە خوێن لە خوێنبەخشەکان وەردەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ نەخۆشان و ئەو نەخۆشخانانەى پێویستیان بە خوێنە، بەڵام لە مانگى رەمەزاندا کێشەى کەمى خوێنمان هەیە”.
کارزان محەمەد، لە 964ـەوە داوا لە خوێنبەخشان دەکات بە دەم بانگەوازەکەیانەوە بێن و خوێن ببەخشن.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح