گواستنه‌وه‌ى ئاو به تانكه‌ر كۆتایی دێت
پۆندێك بۆ ئاودانى نه‌مام له قه‌ره‌داغ دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ، بەشی دارستان و پاوان ده‌ستی به دروستكردنى پۆندێكی ئاو كردووه بۆ ئاودانى ئه‌و نه‌مامانه‌ى كه ساڵانه له رێگه‌ى تانكه‌ره‌وه ئاوی بۆ ده‌به‌ن و ئاوده‌درێن.
شوێنى دروستكردنى پۆنده‌كه به (هه‌ردی كوپان) ناسراوه و ده‌كه‌وێته لای سه‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى قه‌زا.
ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و پۆنده‌ى دروست ده‌كرێت بۆ ئاودانى چه‌ند هه‌زار نه‌مامێكه كه له ده‌وروبه‌رى ئه‌و شوێنه چێندراون.
وتیشی “شوێنه‌كه به‌رده‌وام كه‌مێك ئاوى لێ كۆده‌بێته‌وه بۆیه بۆ دروستكردنى پۆندی ئاو زۆر گونجاوه”.
به قسه‌ى قایمقامى قه‌ره‌داغ پلانێكیان هه‌یه له داهاتوو له ته‌واوى گونده‌كان پۆندی ئاو بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاوى باران دروست بكه‌ن.
له سنوورى قه‌ره‌داغ، دوو به‌نداو دروستكراون، یه‌كه‌میان به ناوى ئه‌ستێڵ و دووه‌میشیان ئالیاوه، سێیه‌م به‌نداویش كه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دروستكردنى دراوه ده‌كه‌وێته سنوورى گونده‌كانى بەڵخەى سه‌روو و خواروو و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاودێرى سلێمانییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
پێشتر قایمقام به 964ـى وتبوو، جگه له‌م به‌نداوانه له سنوورى قه‌زاكه‌ى زیاتر له 10 پۆندی گلدانه‌وه‌ى ئاویش دروستكراون، كه ته‌واوى ئه‌و به‌نداو و پۆندانه كاریگه‌رى باشیان بۆسه‌ر كه‌رتى كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵدارى ده‌بێت.