حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

ئێران هەڕەشە لە ئیسڕائیل دەکات و ناتەنیاهۆ روونکردنەوە دەدات

964+

ژووری هەواڵ

هێشتا کاردانەوەکان لەسەر هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل بەردەوامن بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران، سوپای ئیسرائیلیش دانی بەوەدا نا چەند کارمەندێکی نێودەوڵەتی کوشتووە.

وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت: ئەو باڵەخانەیەی لە دیمەشق بۆردومانمان کرد، نە باڵیۆزخانەیە و نە کونسوڵخانە، بەڵگو بارەگایەی سەربازی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئیسرائیک دەیەوێت بە شێوەیەکی مەترسیدار بازنەی شەڕەکە فراوان بکات، ئامادەیە ئاسایشی و ئارامی هەموو جیهان بشێوێنێت لە پێناو ئەو ئامانجەیدا.

تەلەفزیۆنی ئێران لە زاری باڵیۆزی ئێران لە سوریا بڵاویکردووەتەوە، شەش کەس لەوانەی کەوتوونەتە بەر هێرشەکەی ئیسرائیل لە سوریا، هاوڵاتی سورین.

سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدا نا کە ئەو کارمەندە نێودەوڵەتییەکانی کوشتووەو ناتەنیاهۆش دەڵێت: ئەو کارمەندە نێودەوڵەتیانەی دوێنێ لە بۆردومانێکدا لە غەزە کوژران، بەهۆی هێرشێکی بێ مەبەستی سوپاکەمانەوە بوونە قوربانی.

دیوانی سەرۆکایەتی وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ناوبژیکارەکان پرۆژە پێشنیارێکی هەموارکراویان داوەتە دەست حەماس و چاوەڕێی وەڵامن، بڕوامان وایە دەگەینە ئەنجامێک بۆ راوەستانی شەڕو گۆڕینەوەی دیلەکان.

موشێ یەعلون وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: ناتەنیاهۆ ئامادەیە هەموو کوڕو کچەکان بە دیلگیراوەکان ئیسرائیل بە کوشت بدات تەنیا بۆ ئەوەی خۆی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.