حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆ

ئیبراهیم رەئیسی: ئەو کارەی ئیسرائیل بێ وەڵام تێناپەڕێت

964+

ژووری هەواڵ

دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و کوژرانی محەمەد رەزا زاهیدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەیلەقی قودس لە سوریا و لوبنان، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەیەکەم کاردانەوەی دەڵێت: ئەو کارە بێ وەڵام تێناپەڕێت.

رۆژنامەی نیۆرک تایمز لەزاری بەرپرسێکی ئێرانی بڵاویکردوەتەوە، کاتێک ئیسرائیل کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق بۆردوومان کردووە، کۆبوونەوەیەکی نهێنی دەزگای هەواڵگری ئێرانی و حەماس لەو باڵەخانەیە بەڕێوەچووە.

کەناڵی NBCی ئەمریکی لەزاری دوو بەرپرسی حکومەتی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، ئیدارەی حکومەتی ئەمریکا ئاگاداری هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق نەبووە، بەڵام حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ئەمریکا هاوبەشی ئیسرائیلە دەستی هەیە لەم تاوانە.

لە هێرشێکی فڕۆکەکانی ئیسرائیل حەوت کارمەندی رێکخراوی ۆرڵد سەنتڕاڵ کیتشن کوژران و رێکخراوەکە رایگەیاندووە بەو هۆیەوە کارە مرۆییەکانی لە ‌غەزە بەتەواوی رادەگرێت.

ئەمڕۆ بەیانی کۆریای باکور موشەکێکی بالیستی مەودا مامناوەندی بە ئاراستەی رووبەرە ئاوییەکانی کۆریای باشور هەڵدا و لەیەکەم کاردانەوە کۆریای باشور و یابان بە توندی ناڕەزاییان دەربڕی.