بازرگانەکان داوایەکیان هەیە

تا چوار ساڵى دیکە هیچ هەڵبژاردنێک لە تورکیا ئەنجام نادرێت

964+

وریا فەتاح

دواى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، تا چوار ساڵى دیکە هیچ هەڵبژاردنێکى دیکە لەو وڵاتە ئەنجام نادرێت، بازرگانەکانیش دەڵێت، دەبێت لەو ماوەیەدا سەرنجمان لەسەر بەرنامە ئابورییەکان بێت.

ریفەت جیکلۆغلۆ، سەرۆکى یەکێتى ژوورەکان و ئاڵوگۆڕی کاڵای تورکییەکان رایگەیاند، لەماوەیەکى کەمدا دوو جار چوینەتە سەر سندوقەکانى دەنگدان، ئێستا کاتى ئەوەیە دۆخى هەڵبژاردن تێپەڕێنین، چونکە چوار ساڵى بێ هەڵبژاردنمان لەپێشە و ئەوەش دەرفەتێکى گرنگە بۆ ئابورى وڵاتەکەمان.

ئەو پێى ئەوایە، لەو چوار ساڵەدا دەبێت بە هەموو هێزیانەوە شەڕى هەڵاوسان بکەن و سەقامگیرى بۆ نرح و دارایى تورکیا بگێڕنەوە.

سەرۆکى یەکێتى ژوورەکان و ئاڵوگۆڕى کاڵاى تورکى دەشڵێت: ئێستا بەبێ گوێدانە تێڕوانینی سیاسیمان کاتی ئەوە هاتووە رێز لە بڕیاری میللەتەکەمان بگرین و بە یەکڕیزی و تەبایی بە 86 ملیۆن دەست و عەقڵ بەرەو ئایندەی گەشمان بڕۆن.

لاى خۆیەوە، سولەیمان سۆنمەز، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی بازرگانی تورکیا دەڵێت: ئێمە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئابووری، کە کە بەرنامەى راستەقینەی ئێمەیە و دۆخى سیاسى و هەڵبژاردن تێپەڕێنین.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە کەمتر لە ماوەى یەک ساڵ، تورکیا دوو هەڵبژاردنى بەڕێکرد کە یەکەمیان هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى بوو و دووەمیان هەڵبژاردنى شارەوانییەکان بوو.

ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا

ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا