21 كه‌س گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه
دوكاندارێكی بازاڕی چه‌لێ: هه‌ندێك كه‌لوپه‌لمان رزگار كرد دواتر لێیان دزین
964+
زه‌ید كۆچه‌ر
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێك له بازاڕێكی شاری دهۆك به ناوی بازاڕی چه‌لێ كه‌وته‌وه، له ئه‌نجامدا زیاتر له 100 دوكان سووتان، هاوكات 21 كه‌سیش به‌هۆكاری ئاگر و هه‌ناسه‌ته‌نگی گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه.
ئاگره‌كه دوای زیاتر له سێ كاتژمێر توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت.
محه‌مه‌د دلۆڤان یه‌كێك له دوكانداره‌كانی بازاڕه‌كه‌یه و ده‌ڵێت، جارێ نازانین هۆكاری ئاگره‌كه چییه.
وتیشی، هه‌ریه‌كه‌مان بایی 3-4 ده‌فته‌ر دۆلار زیانمان به‌ركه‌وتووه، له كاتی ئاگرهكهشدا هه‌ندێك كه‌لوپه‌لمان رزگار كرد، به‌ڵام هێنده‌ی پێنه‌چوو كه‌لوپه‌له‌كانمان له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه دزران، كه نازانین ئه‌وانه كێ بوون.
ئه‌و دیمه‌نی دزیكردنه، هه‌مان دیمه‌نه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌خه‌نه‌وه یاد، كه 27.2ی رابردوو ئاگری گرت و به هه‌مان شێوه دزی له دوكانداره‌كان كرا، كاتێك هه‌ندێكیان توانیان به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانیان رزگار بكه‌ن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا