رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا _ وێنە: ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز
شکستى هێنا
ئەردۆگان دانى پێدانا
964+
وریا فەتاح
لە یەکەم کاردانەوەى پێش راگەیاندنى ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، ئەردۆگان بە زمانى ئاماژە شکستى پارتەکەى راگەیاند و وتى،”ئەوەى دەمانویست بەدەستمان نەهێنا”.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە بارەى ئەنجامى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، لە ئەنقەرەى پایتەختى سیاسییەوە وتارێکى پێشکەشکرد و رایگەیاند: خەڵکى تورکیا بە دەنگەکانیان قسەى خۆیان کرد، بەڵام ئێمە بەبێ گوێدانە ئەنجامى هەڵبژاردنەکە سەرکەوتنى گەلەکەمان لە پڕۆسەکە رادەگەیەنین.
لەبارەى شکستى پارتەکەشییەوە، پارتى داد و گەشەپێدان، وتى،”ئەوەى دەمانویست بەدەستمان نەهێنا، ئەوەش کۆتایى دنیانییە و دەیکەینە وانەیەک بۆ داهاتوو”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێى ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، پارتەکەى ئەردۆگان توشى شکستێکى گەورە بوون بەتایبەت لە هەرسێ گەورە شارەوانى ئیستانبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر کە بە جیاوازییەکى زۆرەوە کەوتووەتە دواى پارتى گەلى کۆمارى رکابەرى.