چه‌ند دیمه‌نێكی كاتى كار كردن له رێگاكه... وێنه‌كان: راگەیاندنی شارەوانی مێرگەسۆر
چاره‌سه‌رێكی كاتى تا قیڕتاو ده‌كرێت
چاڵ و قۆرتى رێگایه‌كى مێرگه‌سۆر پڕ ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى مێرگه‌سۆر، به‌شێوه‌یه‌كى كاتى چاڵ و قۆرته‌كانى سه‌ر رێگایه‌كی سنووره‌كه‌ى پڕده‌كاته‌وه كه چه‌ندین گوند به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
رێگاكه هاموشۆیه‌كی زۆرى به‌سه‌ره‌وه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتمانى لەسەرە و ته‌واوى هاوڵاتیانى مێرگه‌سۆریش رووی تێده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د عیسا، به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزارى شاره‌وانى مێرگهسشۆر به 964ـى وت، ده‌ستیان به پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و قۆرت و چاڵانه كردووه كه له رێگاكه دروست بووه و ئاسته‌نگى زۆرى بۆ هاوڵاتیان دروستكرد بوو.
وتیشی “داوا لە هاوڵاتیان و دانیشتوانی گوندەکانی بێستری و گوسکێ و مێوکێ و فەرمانبەرانی دادگا و کارتی نشتیمانی و چاودێری کۆمەڵایەتی كراوه تاوه‌كو سبه‌ینێ ئێوارە هاتووچۆ بەو رێگایه‌دا نه‌كه‌ن و رێگاى گوندی مێوکێ به‌كاربهێنن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد رێگاكه چه‌ورێژ و به‌شێكیشی قیڕتاو كراوه، له پلانیاندایه ته‌واوى رێگاكه قیڕتاو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت، تاوه‌كو مانگێكی دیكه كارگه‌ى دروستكردنى قیر كار ناكات بۆیه ئه‌و چاره‌سه‌ره كاتییه‌یان بۆ ئه‌م رێگایه، به‌پێویست زانیوه.