ئۆتۆمبێل بە سەلامەتى لێى دەرناچێت

شۆفێران لە چاڵوچۆڵەکانى شەقامى هەنارى کۆیە بێزار بوون

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

شەقامى هەنارى کۆیە پڕە لە چاڵوچۆڵ و شۆفێرانى هەراسان کردووە، پەنچەرچیەکیش دەڵێت، رۆژ نییە ئۆتۆمبێلێک لەو شەقامە پەکى نەکەوێت.

درێژى شەقامەکە دوو کیلیۆ مەترە، بەڵام وەک شۆفێران باسى دەکەن 20 ناڕۆیت ئەگەر توشى چەندین چاڵوچۆڵ نەبیت.

دەریا موحەممەد، پیشەکەى پەنچەرچییە و لەو شەقامەدا دوکانى هەیە، ئەو بە 964ـى وت،”شەقامەکە پڕە لە چاڵ و چۆڵ قۆڵتى گەورە، رۆژ نیە ئۆتۆمبێلێک پەکى نەکەوێت و زۆربەیان تایەکانیان دەتەقێت، چونکە چاڵى واى تێدایە بەتایبەت لە کاتى باراندا ئەستەمە ئۆتۆمبێل بە سەلامەتى لێى دەربچێت”.

شەقامەکە رێگاى سەرەکى نەخۆشخانە و زانکۆى کۆیە و چەند گەڕەکێکى دیکەى لەسەرە، پێشتریش چەند جارێک لەلایەن هاوڵاتیانەوە نۆژەنکراوەتەوە و بەشێک لە چاڵەکان پڕکراونەتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

14 ساڵە دووسایدی هەولێر بۆ  کۆیە تەواو نەکراوە

14 ساڵە دووسایدی هەولێر بۆ کۆیە تەواو نەکراوە