حاسڵاتی نیوەڕۆ
ئوردن هۆشداریی ده‌داته حه‌ماس و زیلینسكی باسی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌كات
964+
ژووری هەواڵ
حكومه‌تی ئوردن رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی هه‌ندێك له به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ده‌سته‌وه‌ردانه له كاروباری ناوخۆی ئوردن و
هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی رایانگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆیه‌كان بۆ راگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست له غه‌زه، په‌یوه‌سته به كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئیسرائیل له غه‌زه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی خۆراك و هاوكارییه‌كان.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل نۆ هه‌زار فه‌ڵه‌ستینیی به پێی یاساكانی سوپا و ئاسایشی نیشتمانی ده‌ستگیر كردووه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه 200 له گیراوه‌كان ته‌مه‌نیان له 18 ساڵی كه‌متره.
ئیسرائیل دانی پێدانا، له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ له غه‌زه ده‌ستیپێكردووه تا ئێستا، ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 598 سه‌رباز.
پۆلیسی مالیزیا ئه‌م به‌یانییه رایگه‌یاند، چه‌كدارێكیان له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی كوالالامپور ده‌ستگیر كردووه، كه ته‌مه‌نی 36 ساڵه و گومان ده‌كه‌ن سیخوڕی ئیسرائیل بێت.
زیلینسكیی سه‌رۆكی ئۆكراینا هۆشداریی دا له‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له پاشه‌كشێی زیاتر ده‌بن به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی رووسیا، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاڵشتییانه‌ی ئه‌مریكا به‌ڵێنی پێدابوون، دابین نه‌كرێن.