گەرمیان گەرمی کرد
پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كه‌شی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ئاسایی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئەمڕۆ هەینی لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ سێ تا چوار پلە بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ ئه‌مڕۆ:
هه‌ولێر : 25
سلێمانی : 23
دهۆك : 24
زاخۆ : 24
هه‌ڵه‌بجه : 22
كه‌ركوك : 27
سۆران : 23
حاجی ئۆمه‌ران : 16
گه‌رمیان : 30