چی دەکرێت؟
رێگاوبانهكانی كهركوك رێكدهخرێنهوه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک دەستپێکردنی هەڵمەتێکی بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی سەنتەری قایمقامیەت راگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە 73 هێمای نوێی هاتوچۆیان داناوه.
بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکوک ئەحمەد عومەر، ئهمڕۆ ههینی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه: بهشهكانی ئەندازیاری و تەکنیکی هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دەستپێکردووه بۆ چارەسەرکردنی چاڵ و داڕمانی رێگا سەرەکییەکانی شەش کەرتی شارەوانی له كهركوك.
وتیشی، هەڵمەتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک جێبەجێ دهكرێت بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ئەو شوێنە پێویستانەی، کە پێویستیان بە چارەسەرکردنە و دەستبەجێ بە کۆنکرێت یان قیر چارهسهر دهكرێن.
بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکوک ئاماژهی بهوهش كردووه، یەکەی ئەندازیاریی هاتوچۆ دەستیکردووه بە دانانی زیاتر لە 73 هێمای هاتوچۆ لەسەر رێگا سەرەکییەکان، هاوکات لەگەڵ ئەو هەڵمەتەی کە شارەوانی دەستیپێکردووه بە مەبەستی دابینکردنی رێگاوبانەکان بە تابلۆ و کەلوپەل، بە تایبەت لەسەر ئەو رێگاوبانانەی کە بەم دواییە نۆژەنکراونەتهوە.
بهڕێوهبهری شارهوانی باسی ئهوهشی كرد، کارەکان بەردەوامن بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک، بۆ کەمکردنەوەی ئەو رووداوانەی کە بەهۆی قەرەباڵغی هاتوچۆوه روودەدەن.